فادی شەممەری ڕاوێژكاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، مژدە دەداتە هاووڵاتیان و دەڵیت، لە ماوەی دوو هەفتەدا دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ نرخی سروشتی خۆی.
شەممەری لەڕێی تویتەرەوە بڵاویكردەوە “كۆبوونەوەكەی ئیستەنبوڵ لە نێوان بانكی ناوەندی عیراق و خەزێنەی فیدراڵی ئەمریكایی سەركەوتوو بوو”.
بە وتەی ڕاوێژكارەكەی فادی شەممەری سودانی “بانكی ناوەندی عیراق، كۆمەڵێك ڕێكاری نوێی ڕاگەیاند و تا ئەندازەیەكی زۆر كاریگەرییان لەسەر دابەزینی نرخی دۆلار دەبێت، پاش ئەمەش ڕێكاری ئەمنی توند دەگیرێتەبەر لە دژی ئەوانەی یاریی بە نرخی دراوەكەوە دەكەن و قاچاخچێتی پێوە دەكەن”.
شەممەری پێشبینی كرد “لەماوەی دوو هەفتەدا نرخی دۆلار جێگیرببێت و بگەڕێتەوە بۆ نرخی ئاسایی خۆی، بەمشێوەیە قاچاخچییەكان و گەندەڵكاران هیچ بوارێكیان بۆ نامێنێت”.