ئەمریكا هەڵوێستی لەسەر بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق بەرامبەر هەرێم ڕاگەیاند



لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا داوا لە هەولێر و بەغدا دەكات كێشەكانیان بە گفتوگۆ چارەسەر بكەن و ڕایدەگەیەنێت، واشنتن نیگەرانە لە بەردەوامی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵی عێراق.

مایکڵ مکۆڵ، سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە نامەیەکدا بۆ ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ئاماژەی بەوەکردوە، پێویستە بەغدا و هەولێر پابەندبن بە پێکەوەکارکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوانیان، کە ماوەیەکی دوور و درێژە بەردەوامی هەیە، بەتایبەتی ئەو کێشانەی پەیوەستن بە سەرچاوە سروشتییەوەکانەوە، کە پێویست دەکات بەشێوەیەکی هەمیشەیی و بەڕەزامەندی هەردوولا چارەسەر بکرێن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، نیگەرانە لە بڕیارەکەی ئەم دوایەی دادگای فیدڕاڵی عێراق، کە تازەبوونەوەی گرژییەکانی نێوان هەولێر و بەغدای بەدواداهات.

ڕاشیگەیاندووە، ناکۆکییە دەستوورییە لەسەر بودجە و بەڕێوەبردنی سەرچاوە سروشتییەکان چارەسەرنەکراوە و متمانەش لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵی لەژێر هەڕەشەدایە.

جەختیشی كردۆتەوە، لەبەرامبەر هەڕەشە بەردەوامەکانی ئێران بۆ سەر ئەمریکا و عێراق، زۆر گرنگە بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدڕاڵ کیشەکان چارەسەر بکەن بەشێوەی لە بەرژەوەندی گەلی عێراقدا بێت.

١٢ کاتژمێری رابردوو چەند باران باریوە؟
پێت ١٢ کاتژمێری رابردوو چەند باران باریوە؟
پێچكردنەوەیەكی هەڵە گیانی سێ‌ كەسی كردە قوربانی
دوات پێچكردنەوەیەكی هەڵە گیانی سێ‌ كەسی كردە قوربانی
پەیوەنیدر