ساڵیادی بڕیاری سەپاندنی پاشەكەوتی مووچە و ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانە



ئەمڕۆ 7 ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ساڵیادی سەپاندنی بڕیاری پاشەكەوتی مووچە و ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران لە 3ی شوباتی 2016، كە بەهۆیەوە مووچە بەڕێژەی 25% تاوەكو 75% پاشەكەوت كرا.

كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە 3ی شوباتی 2016دا بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیران و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران بڕیاری پەیڕەو كردنی سیستمی پاشەكەوتی مووچە و ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی دا.

لە ساڵی 2014دا حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری سەربەخۆ فرۆشتنی نەوتی دا و بەهۆیەوە حكومەتی عێراق بودجەی هەرێمی كوردستانی بڕی و لە هەمان كاتدا لەو ساڵەدا هێرشی داعش بۆ سەر موسڵ و ناوچەكانی دیكەی عێراق دەستی پێكرد و چەندین ناوچەیان داگیر كرد و ژمارەیەكی زۆر ئاوارە لە ڕۆژئاوای كوردستان و ناوچەكانی عێراق و ناوچە ككوردستانییەكانەوە ڕوویان لە هەرێم كرد و هاوكات نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانی بەڕێژەیەكی بەرچاو دابەزی.

حكومەتی هەرێم بە پشت بەستن بە داهاتی فرۆشتنی نەوت و ناوخۆ مووچەی 8ی مانگی ساڵی 2015ی دابەشكرد، بەڵام دواتر دابەشكردنی مووچە بەردەوام دواكەوت و تاوەكو لە كۆبوونەوەیەكدا ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا بەهۆی ئەو قەیرانانەوە، كە بەرۆكی هەرێمیان گرتووە لە شەڕی داعش و دابەزینی بەهای نەوت و بڕینی بودجە دەست بە دابەشكردنی مووچە بە پاشەكەوت بكرێت لەگەڵ ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران.

وەك لە بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمدا ئاماژەی پێ‌ كراوە، مووچەی 4 مانگی 2015 نەدرا و پاشەكەوت كرا و دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 1ی 2016 بە پاشەكەوتەوە كرا، كە ڕێژەكەی 25% بۆ 75% بوو بەپێی بڕی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان، دواتر لە ساڵی 2017دا دەستكاری پاشەكەوت كرا و بڕەكەی كەم كرایەوە.

دواتر لە 8ی ئازاری ساڵی 2019دا ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجام درا و دوای كۆبوونەوەكە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆك وەزیرانی ئەو كاتەی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “پاشەكەوتی مووچە لەم مانگەوە بە تەواوی هەڵدەوەشێتەوە” بەڵام تا ئێستاش پلەبەرزكردنەوە بۆ فەرمانبەران نەكراوەتەوە.

هاوكات، لەگەڵ كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیران و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران، وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕیاریدا ئەو پاشەكەوتە بكاتە ئەمانەت لەسەر حكومەت و وەك قەرزێك لە ئەستۆی حكومەتی هەرێم تۆماركرا.

لەكاتێكدا، لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمیشدا دوای دابەزینی بەهای نەوت و كەرەنتینە بەهۆی هاتنی شەپۆلی كۆرۆناوە، مووچەی چەندین مانگ نەدرا و لێبڕین پەیڕەو كرا.

پێچكردنەوەیەكی هەڵە گیانی سێ‌ كەسی كردە قوربانی
پێت پێچكردنەوەیەكی هەڵە گیانی سێ‌ كەسی كردە قوربانی
بەهای ئاڵتون نزیكەی 100 دۆلار دابەزی
دوات بەهای ئاڵتون نزیكەی 100 دۆلار دابەزی
پەیوەنیدر