دژی دابەزینی بەهای دینار خۆپیشاندان دەكرێت



تا دێت دیناری عێراقی زیاتر بەهاكەی لەدەست دەدات بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی، بەو هۆیەوە ئەمڕۆ تشرینییەكان لە دژی دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار و بەرزبوونەوەی نرخی كاڵا لە چەند پارێزگایەكی عێراق خۆپێشاندان دەكەن.

لەماوەی نزیكەی سێ‌ مانگدا، دۆلاری ئەمریكی27 هەزار دینار بەرزبووەتەوە بەجۆرێك نرخی 100 دۆلار لە 148 هەزار دینارەوە گەیشتە سەرووی 175 هەزار دینار لە ڕۆژی ڕابردوودا، ئەوەش ناڕەزایەتی هاووڵاتیانی لێكەوتەوە و بڕیارە ئەمڕۆ هەینی لە چەند پارێزگایەكی عێراق خۆپیشاندان ئەنجامبدرێت.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ كاژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ لە پارێزگای بەغدای پایتەختی عێراق و پارێزگاكانی زیقار، كەربەلا، دیوانیە و بەسڕە، لە دژی دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریكی و كاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی كاڵاو پێداویستییەكانی هاووڵاتییان، خۆپیشاندان دەستپێدەكات.

خۆپیشاندانەكە لەلایەن تشرینییەكانەوە ئەنجامدەدرێت و لەكاتێكدایە، ڕۆژی ڕابردوو بەهای 100 دۆلاری ئەمەریكی 175 هەزار دیناری عێراقی تێپەڕاند، كە ئەوە یەكەمجارە بەهای دیناری عێراقی ئەوەندە داببەزێت.

داواكاری سەرەكی خۆپێشاندەرانی تشرینییەكان گەڕاندنەوەی بەهای دینارە بۆ نرخی پێشووی بەرامبەر بە دۆلار و ڕێگری لە بەرزبوونەوەی نرخی كاڵا و شتومەكە لە بازاڕدا.

لەكۆتایی ساڵی ڕابردووەوە نرخی دۆلار بەردەوام لەبەرزبوونەوەدایە بە جۆرێك لە ماوەی سێ‌ مانگدا بەرامبەر بە دیناری عێراقی 100 دۆلار نزیكەی 27 هەزار دینار بەرز بووەتەوە.

حكومەتی عێراق بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئەو نرخە چەندین رێوشوێنی نوێی گرتووەتە بەر، بەڵام تا ئێستا نرخی دۆلار لە هەڵكشانی بەردەوامدایە و ئەوەش ناڕەزاییی هاووڵاتییانی لێكەوتووەتەوە.

تەرمی هەشت كۆچبەر لە كەناراوەكانی ئیتاڵیا دۆزرانەوە
پێت تەرمی هەشت كۆچبەر لە كەناراوەكانی ئیتاڵیا دۆزرانەوە
خاوەنی چەند كۆمپانیایەك لەسەر بە قاچاخ بردنی دراو دەستگیركران
دوات خاوەنی چەند كۆمپانیایەك لەسەر بە قاچاخ بردنی دراو دەستگیركران
پەیوەنیدر