بزووتنەوەی ئیمتیداد، وەك یەكەم فراكسیۆنی نێو پەرلەمان داوا لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیران دەكات دەست لەكار بكێشێتەوە و 10 تێبینی لەسەر حكومەتەكەی سوودانی بڵاوكردەكاتەوە.
بزووتنەوەی ئیمتیداد لە ڕاگەیاندراوێكدا 10 تێبینی لەسەر ئەدای حكومەتی عێراق لە ماوەی 100 رۆژدا بڵاوكردەوە، تێیدا ئاماژەی بەوە داوە كە لەو ماوەیەدا بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار بۆ ژمارەی پێوانەیی دابەزیوە و ڕێژەی هەڵاوسان زیادیكردووە، پرۆسەی بەقاچاخبردنی دۆلار بۆ دەرەوە بەردەوامە و بەشێوەیەكی باش مامەڵە لەگەڵ دۆسیەی “دزی سەدە” نەكراوە كە بەمەست لێی بردنی 3.7 ترلیۆن دینارە لە هەژماری سپاردەی دارایی دەستەی گشتیی باج لە بانكی ڕافیدەین.
بزووتنەوەی ئیمتیداد خاوەنی 11 كورسی پەڕلەمانی عێراقە، بە یەكێك لە نوێنەرانی خۆپێشاندانی تشرینییەكان دادەنرێت كە ساڵی 2019 دەستیپێكرد.
بزووتنەوەكە بووە یەكەم فڕاكسیۆنی پەڕلەمانی عێراق كە داوای دەستلەكاركێشانەوەلە سوودانی بكات، ئەوەش دواى ئەو قەیرانە یەك لە دوای یەكانەی كە لە سەردەمی كابینەەكەیدا لە عێراق دروستبوون لەكاتێكدا چاوەكان لەسەر ئەو سەرۆكوەزیرانە نوێیەبوون بۆ ئەوەی كێشەو گرفتەكانی وڵاتەكە چارەسەر ببن.