بە تۆمەتی دزینی زیاتر لە 100 مۆبایل سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران



 

لە سلێمانی سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران، كە تەنیا لە بازاڕەكانی سلێمانی زیاتر لە 100 مۆبایلیان دزیوە، سێ‌ پارچە چەك و ژمارەیەك بڕەرو بۆكس خەنجەریش دەستیان بەسەردا گیرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، لەدرێژەی هەڵمەتە بەردەوامەكانی هێزەكانی پۆلیس و لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیربكرێن و سێ‌ پارچە چەك و ئۆتۆمبێلێكدا كە فەرمانی گرتنی هەبووە لەگەل سێ‌ پارچە چەك و چەند بڕەرو بۆكس خەنجەرێك دەستیان بەسەردا بگیرێت.

باس لە ئەوەش كراوە، لەو هەڵمەتەدا توانرا سێ‌ تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە فەرمانی گرتنیان هەبووە بەتۆمەتی دزینی زیاد لە 100 مۆبایل لەناو بازاڕی شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێك كە تابلۆكەی ساختەكرابوو لەگەڵ سێ‌ پارچە چەكی ئاگرین لەگەڵ چەند بڕەرو بۆكس خەنجەرێك دەستیان بەسەردا گیرا.

May be an image of car and text that says "SULAIMANIYA POLICE"

May be an image of text that says "SULAIMANIYA POLICE"

داوای دەستلەكاركێشانەوە لە سوودانی دەكرێت
پێت داوای دەستلەكاركێشانەوە لە سوودانی دەكرێت
ڕێگای ملەكەوە كرایەوە
دوات ڕێگای ملەكەوە كرایەوە
پەیوەنیدر