ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكراینا، ڕووسیا بە كۆكردنەوەی هێزە چەكدارەكانی “بۆ تۆڵەكردنەوە” لە ئۆكراینا و “ئەوروپا” تۆمەتبار دەكات كە یارمەتی كێیڤ دەدات بەڕووی داگیركاریی ڕووسیا.
زیلینسكی لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ ئۆرسولا فۆن دێر ڵاین سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەوروپایی لە كێیڤ ڕایگەیاند:”هەموان ئاگادارن ڕووسیا هێز كۆدەكاتەوە. دەیەوێت تۆڵە بكاتەوە نەك تەنیا لە ئۆكراینا، بەڵكو لە ئەوروپای ئازادیش”.
لەم چەند ڕۆژەی دواییدا، سوپای ڕووسیا هێرشەكانی لە خۆرهەڵات و باشووری ئۆكراینا چڕكردەوە و ئاماژەی بە هێنانەدی چەندان دەستكەوت كرد لە دەوروبەری شاری باخموت كە ڕووبەڕووی بۆردومان دەبێتەوە و نزیكە لە فۆگلیدار.
بە وتەی زیلینسكی”خەونی ئاشتیخوازانەی ئەوروپا نایەتەدی لەگەڵ ئۆكراینا نەبێت، خەونەكەش تەنیا لەڕێی تێكشكاندنی ڕووسیاوە دێتەدی”.