قوباد تاڵەبانی؛ جارێكی دیكە لە سەر دۆسیەی شەهیدكردنی هاوكار جاف هاتە دەنگ



جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت ، یەكێتی هەر لە رۆژی یەكەمەوە لەسەر دۆسیەی شەهیدكردنی هاوكار جاف داوای پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی هاوبەشی كرد، ئێستاش چاوەڕێی پێكهێنانی ئەم لیژنەیەین.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم لەگەڵ باڵیۆزی بریتانیا كۆبووەوە و ڕایگەیاندووە، كە باسان لەوە كردووە، داواكاری سەرەكی هاووڵاتیان باشتركردنی دۆخی خزمەتگوزارییەكانە، هەربۆیە ئەولەوییەتی ئێمەش دابینكردنی بودجەیە تا بتوانین پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان جێبەجێ بكەین.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە لەو چوارچێوەیەشدا تەنها بژاردەی بەردەمیان رێككەوتنی گشتگیر و درێژخایەنە لەگەڵ بەغدا.

لەبارەی شەهید بوونی هاوكار جاف ئاشكراشیكردووە، كە یەكێتی هەر لەرۆژی یەكەمەوە لەسەر دۆسیەی شەهیدكردنی هاوكار جاف داوای پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی هاوبەشی كرد، ئێستاش چاوەڕێی پێكهێنانی ئەم لیژنەیەین بە پشتیوانیی لایەنی نێودەوڵەتی تا راستییەكان وەك خۆی بۆ رای گشتی ئاشكرا بكرێت.

بڕیارێك سەبارەت بەقیستی یەكەكانی نیشتەجێبوون دەركرا
پێت بڕیارێك سەبارەت بەقیستی یەكەكانی نیشتەجێبوون دەركرا
وتەبێژی حكومەتی هەرێم: لەبەر مووچە درێژە بە گفتووگۆكان دەدەین لەگەڵ بەغدا
دوات وتەبێژی حكومەتی هەرێم: لەبەر مووچە درێژە بە گفتووگۆكان دەدەین لەگەڵ بەغدا
پەیوەنیدر