وتەبێژی حكومەتی هەرێم: لەبەر مووچە درێژە بە گفتووگۆكان دەدەین لەگەڵ بەغدا



جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژە بە درێژەدان بە گفتووگۆكان دەكات لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ و دەڵێت، بەردەوامبوەونی گفتووگۆكان لەگەڵ بەغدا لەپێناو بەژەوەندی خەڵك و بۆ دابینكردنی مووچەیە بۆ فەرمانبەران.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند:”گفتووگۆكان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ بەردەوامن و یەكێك لە هۆكارەكانی درێژەدان بەو گفتوویانەش، لەپێناو بەرژەوەندی خەڵكدایە كە بۆ مەبەستی دابینكردنی مووچە بۆ فەرمانبەران و بەدەستهێنانی شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستانە”، ئاماژەی بە سەردانی شاندێكی حكومەتی هەرێمیش كرد لە ماوەكانی داهاتوودا بۆ بەغدا.

بە وتەی جوتیار عادل:”جگە لە بابەتی مووچە و شایستە داراییەكان كە وابەستەی بودجەن، لەسەر كۆمەڵێك دەقی یاسایی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ لێكتێگەیشتن كراوە، هەندێك پرسی تری وەك ماددەی 140ی دەستور و چەند یاسایەكی تر، جەخت لەسەر یەكلایی كردنەوە و چارەسەكردنییان كراوە”.

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت:”دادگای فیدراڵ بەپێی یاسایەك كە لەلایەن پۆڵ برێمەرەوە دەركراوە دامەزراوە، ئەمەش پێچەوانەی دەستورە، بۆیە دەبێت ئێمە پشت بە دەستور ببەستین بۆ پێكهێنانی ئەو جۆرە دادگایە لەڕووی پێكهاتە و دەسەڵاتەكانی”، بڕیارەكانی ئەم دواییەی دادگای فیدراڵی عیراقیشی بە ناقەبوڵكراو لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە لەقەڵەمدا و بەپێویستی زانی دادگاكە بێلایەن و دوور لە ململانێی سیاسی بێت.

 

 

قوباد تاڵەبانی؛ جارێكی دیكە لە سەر دۆسیەی شەهیدكردنی هاوكار جاف هاتە دەنگ
پێت قوباد تاڵەبانی؛ جارێكی دیكە لە سەر دۆسیەی شەهیدكردنی هاوكار جاف هاتە دەنگ
ڕاپەرین ؛ لە ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆدا چوار كەس گیانیان لەدەستدا
دوات ڕاپەرین ؛ لە ڕووداوێكی سەختی هاتووچۆدا چوار كەس گیانیان لەدەستدا
پەیوەنیدر