ئێران بەرپرسیارێتی هێرشەكەی ئەسفەهانی خستە ئەستۆی ئیسرائیل



 

ئێران، ئیسرائیلی بە بەرپرسیار لەو هێرشە وەسف كرد كە لە رێی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە كرایە سەر شاری ئەسفەهان و جەختیشی كردەوە وەڵامی هێرشەكە دەدەنەوە.

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، سەعید ئیرەڤانی رایگەیاند “ئێران بۆ بەرگریكردن لەخۆی و دژبە هەر هەڕەشە و هەڵەیەكی ئیسرائیل مافی ئەوەی هەیە لە شوێن و كاتی گونجاودا وەڵام بداتەوە”.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵیی “ISNA”، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، سەعید ئیرەڤانی نامەیەكی بۆ سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس نووسیوە.

لە نامەكەدا ئیرەڤانی، ئەوەی خستووەتەڕوو، لێكۆلێنەوە بەراییەكان لە هێرشەكەی رۆژی ٢٨ی كانوونی دووەم، ئەوەیان نیشانداوە، ئیسرائیل لەپشت هێرشەكەوە بووە.

ناوبراو لە نامەكەدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەم هێرشە دژبە یاسا نێودەوڵەتییەكانە و نووسیویەتی: “ئێران، بۆ بەرگریكردن لەخۆی و دژبە هەر هەڕەشە و هەڵەیەكی ئیسرائیل، مافی ئەوەی هەیە لە شوێن و كاتی گونجاودا وەڵام بداتەوە”.

كەناڵی فەرمی ئێران، شەوی ٢٨ی كانوونی دووەم روودانی تەقینەوەیەكی گەورەی لە بنكەیەكی سەر بە وەزارەتی بەرگریی لە شاری ئەسفەهان راگەیاند.

وەزارەتی بەرگریی ئێران، دەربارەی هێرشەكە ئەوەی ئاشكرا كرد،هێرشەكە لەڕێی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە ئەنجامدراوە.

رۆژنامەی “The Wall Street Journal”ی ئەمریكایی رۆژی ٢٩ی كانوونی دووەم، بە پشتبەستن بە بەرپرسانی ئەمریكایی و كەسانی ئاگادار لە رووداوەكە، هەواڵی ئەوەی بڵاوكردەوە كە ئیسرائیل هێرشەكەی ئەنجامداوە.

هەروەها ماڵپەڕی نوورنیوز كە بە نزیكی ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتیمانی ئێران ناسراوە، دەربارەی هێرشەكە ئەوەی بلاوكردەوە “پارچەی ئەو فڕۆكە بێ فڕۆكەوانانە، هەروەها هەموو ئەو تەقەمەنییەی بۆ هێرشكردنە سەر بنكەكەی وەزارەتی بەرگریی لە ئەسفەهان بەكار هاتوون لەلایەن حزبە كوردییەكانی دژبەری ئێرانەوە لە هەرێمی كوردستان ئامادەكراوە و دواتر بە رێگەی سنوورەكانەوە هێنراونەتە ناو خاكی ئێران”.

هاتووچۆی هەڵەبجە: ئەم ڕێگایە بەكارمەهێنن
پێت هاتووچۆی هەڵەبجە: ئەم ڕێگایە بەكارمەهێنن
رووسیا هۆشداری دەداتە ئیسرائیل
دوات رووسیا هۆشداری دەداتە ئیسرائیل
پەیوەنیدر