وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە ئایندەیەكی نزیكدا شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات.
جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، یەكێك لە هۆكارە سەرەكییەكانی بەردەوابوونی گفتوگۆكان، بابەتی مووچەی فەرمانبەران و دابینكردنی شایستە داراییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستانە.
ئاماژەی بەوەشكرد قەرەبووكردنەوەی هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكانی شاندی حكومەتی هەرێم و بەغدا دەبێت.
سەبارەت بە دابەشكردنی نەوتی سپی ڕایگەیاند، تا دوێنێ زیاتر لە 64 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان دابەشكراوە و ئەو دوو ملیۆن لیترەی لە بەغداوە هاتووە، ئەمڕۆ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دەست بە دابەشكردنی دەكات، گوتیشی: هەندێك دامودەزگای خێرخوازیش هەیە كە هەوڵ دەدەن دەستپێشخەری بكەن، بەڵام ئەمە بە هیچ پەیوەندی بە حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقەوە نییە.
لەبارەی مووچەوە وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاند: دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوامی دەبێت.