لە سلێمانی دوو بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبا دەكرێنەوە



 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، بەمەبەستی ئاسانكاریی و كەمكردنەوەی رۆتین و خێرا راپەڕاندنی كاروبارەكانی هاووڵاتیان بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی دەكرێت بە دوو بەڕێوەبەرایەتی جیاواز، هەر بەڕێوەبەرایەتییەكیش كاروباری چەند گەڕەك و ناوچەیەكی شاری سلێمانی جێبەجێ دەكات كە بریتین لەبەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای رۆژهەڵات و رۆژئاوا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕاشیگەیاند، لەئێستادا هەردوو بەڕێوەبەرایەتییەكە لەبینای دابەشكردنی كارەبای سلێمانیدان كە دەكەوێتە پشت بینای دادگای سلێمانی لە گەڕەكی شەكرەكە، بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای رۆژئاوا لەنهۆمی یەكی بیناكەدان و دابەشكردنی كارەبای رۆژهەڵاتیش لەنهۆمی سێیەمیدان.

ڕوونیشیكردەوە، بۆ بەرچاوڕوونی زیاتری هاووڵاتیانی شاری سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای رۆژهەڵات سنووری هۆبەی سیانەكانی (پاركی ئازادی، ئەزمەڕ، سەیوان، مامەیارە، مەڵكەندی، عەربەت، قەرەداغ، ماوەت، چوارتا) لەخۆدەگرێت.

هەروەها دابەشكردنی كارەبای رۆژئاوا هۆبەی \سیانەكانی (كوردسات، رزگاری، راپەڕین، شەهید، (پیشەسازی)، سەرچنار، بەكرەجۆ) لەخۆدەگرێت.

 

حكومەتی هەرێم: دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت
پێت حكومەتی هەرێم: دابەشكردنی مووچە بەردەوام دەبێت
زنجیرەی نوێی Galaxy S23، پەردەی لەسەر لادرا
دوات زنجیرەی نوێی Galaxy S23، پەردەی لەسەر لادرا
پەیوەنیدر