جیانی ئینفانتینۆ سەرۆكی یەكێتی نێودەوڵەتی تۆپی پێ “فيفا”، پیرۆزبایی لە عیراق كرد، بە بۆنەی سەركەوتنی ڕێكخستنی پاڵەوانێتی جامی كەنداو 25 و بردنەوەی جامەكەی.
بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن یەكێتی تۆپی پێی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”جیانی ئینفانتینۆ لە وتارێكیدا لە كۆنگرەی یەكێتی ئاسیایی 33 كە لە مەنامەی پایتەختی بەحرێن سازكرا، پیرۆزبایی لە عیراق كرد بە بۆنەی بردنەوەی پاڵەوانێتی كەنداوی 25 لەلایەن هەڵبژاردەی نیشتمانی و سەركەوتن لە ڕیكخستنی پاڵەوانێتییەكە لە شاری بەسرە”.
پاڵەوانێی كەنداو 25 كە لە نێوان 6 بۆ 19ی كانوونی دووەمی 2023 لە شاری بەسرە سازكرا، لە یاریی كۆتاییدا هەڵبژاردەی عیراق توانی بە ئەنجامی 3-2 لە هەڵبژاردەی عومان بباتەوە و بۆ جاری چوارەم ناسناوی پاڵەوانێتییەكە بەدەستبهێنێت.