دانیشتوانی پارێزگای هەولێر نزیك بووەوە لە2 ملیۆن كەس



بەڕێوەبەرایەتی ڕێكخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كۆی گشتی ئەو هاووڵاتیانەی تا مانگی 2ی ساڵی 2023 ناویان تۆماركراوە لەناو پسووڵەی خۆراك نزیكبۆتەوە لە2ملیۆن هاووڵاتی.

بەڕێوەبەرایەتی ڕێكخستنی پسوڵەی خۆراكی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماری تا مانگی 2ی ساڵی 2023ی بۆ تۆماركردنی ناوی هاووڵاتیان لە پارێزگای هەولێر و دەوروبەری، كە بۆ دروستكردنی پسووڵەی خۆراك بڵاوكردەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی خێزان لە پارێزگای هەولێر و دەوروبەری 484 هەزار و 917 خێزانن، كە لە یەك ملیۆن و 942 هەزار و 279 كەس پێهاتوون، هەروەها تەنها لە ماوەی یەك مانگدا ژمارەی منداڵ 3 هەزارو 465 منداڵ تۆماركراوە .

ئاشكراشیكردووە، كە كۆی گشتی ئەو هاووڵاتیانەی ناویان تۆماركراوە لەناو پسووڵەی خۆراك بریتیە لە یەك ملیۆن و 945 هەزار و 744 هاووڵاتی.

ئەمە لەكاتێكدایە ، پارێزگای هەولێر لە 10 قەزاو 37 ناحیە پێكدێت و 410 گەڕەكی هەیە و نێو شاری هەولێریش 80 گەڕەكی هەیە.

فیفا پيرۆزبایی لە عیراق كرد
پێشت فیفا پيرۆزبایی لە عیراق كرد
موحسین سەعدون بۆ (خەڵك): تاكەڕێگەی دابەزینی نرخی دۆلار ئەمریكایە
دواتر موحسین سەعدون بۆ (خەڵك): تاكەڕێگەی دابەزینی نرخی دۆلار ئەمریكایە
ەیوەندیدار