حكومەت نرخی دۆلار لە یاسای بودجەدا كەمدەكاتەوە ؟



لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق، ڕاستی خواستی حكومەت بۆ كەمكردنەوەی نرخی خەرجی دۆلار لە یاسای بودجەی ساڵی 2023 ئاشكرا دەكات.

موعین كازمی، ئەندامی لیژنەكە و پەرلەمانتاری چوارچێوەی هەماهەنگی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا لەو ڕووەوە ڕایگەیاند”حكومەتی عیراق هیچ خواست و ئاراستەیەكی نییە بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار لە یاسای بودجەی ساڵی 2023، ئەو نرخەی لە بودجەشدا جێگیركراوە 1450 دینارە”.

بە وتەی كازمی”حكومەتی عیراق بە هەماهەنگی لەگەڵ بانكی ناوەندی، كار دەكات بۆ دۆزینەوەی چارەسەری خێرا لەپێناو كۆنترۆڵكردنی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆ، هەندێك لە چارەسەرەكانیش بەمنزیكانە جێبەجێ‌ دەكرێن و كاریگەرییان دەبێت لەسەر نرخی دراوەكە لە بازاڕدا”.

سودانی لە چوارچێوەی قسەكردن لەسەر بودجەی 2023، لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاندبوو، دەكرێت گۆڕانكاریی لە نرخی دۆلاردا بكرێت، ئامۆژگاریی عیراقییەكانیشی كردبوو دۆلار پاشەكەوت نەكەن چونكە “دینار بەهێزترە”، ئەمەش پێشبینی ئەوەی لای خەڵك دروستكرد كە ڕەنگە حكومەت ڕوو لە گۆڕینی نرخی خەرجی دۆلار بكات.

داهاتی مانگێكی نەوتی عیراق دەگاتە نزیكەی 8 ملیار دۆلار
پێت داهاتی مانگێكی نەوتی عیراق دەگاتە نزیكەی 8 ملیار دۆلار
چەند بەنداوێكی هەرێم سەرڕێژ بوون
دوات چەند بەنداوێكی هەرێم سەرڕێژ بوون
پەیوەنیدر