بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین⁄ سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لە گەڕەكی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی لە ماڵەكەی خۆیدا بە هۆی تەقینەوەی مینێك گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مین⁄ سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، شەوی ڕابردوو ٣١-١-٢٠٢٣ لە گەڕەكی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی هاوڵاتییەكە بەناو “ستار ئەحمەد مەمەند” لە دایكبووی ساڵی ١٩٨٣ لە ماڵەكەی خۆیدا بە هۆی تەقینەوەی مینێك گیانی لەدەستدا.
بە پێی زانیارییەكان ، ئەو هاووڵاتییە لە ماڵەكەی خۆیدا مینی هەبووە و منداڵەكەی داوای لێكردووە وێنەی منێكی بۆ بكێشێت ، لەو كاتەدا مینەكەی پێدا تەقیوەتەوە و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.