بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی بڕیاریدا بە ڕاگرتنی حەواڵەی دۆلار لەلایەن كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دۆلارەوە.
بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی لە گشتاندنێكدا بۆ سەرجەم كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو ڕایگەیاندووە، بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەو مۆڵەتی ئاڵوگۆڕی دراوانەی دراوە بە كۆمپانیاكان بۆ ئاڵوگۆڕی دراوە نەك حەواڵە كردن.
جەختیشی كردۆتەوە، هەر كۆمپانیایەكی ئاڵوگۆڕی دراو پابەند نەبێت بەرپرسیار دەبێت، چونكە پێشتر بەڵێننامەیان پڕكردۆتەوە تەنها كاری ئاڵوگۆڕی دراو بكەن.
ئەم ڕێكارەی بانكی ناوەندی هەرێم لەچوارچێوەی ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی حكومەتی فیدڕاڵی عێراقە بۆ ڕێگری لە حەواڵەكردنی دۆلار بۆ وڵاتانی دەرەوە و كۆنتڕۆڵ كردنی نرخی دۆلار لەكاتێكدا ئێستا نرخی 100 دۆلار گەیشتۆتە نزیكەی 170 هەزار دینار.