بەفر لە سەنتەری شارەكان دەبارێت



 

كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینیكرد، سبەینێ لە سەنتەری شارەكانی دهۆك و سلێمانی ‌و هەڵەبجە بەفر ببارێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردەوە “سبەی پێنجشەممە ئاسمانی هەرێمی كوردستان هەور دەبێت، باران بارین لە زۆرینەی ناوچەكان بەردەوامی دەبێت، لەهەندێك كات هەورە برووسكەشی لەگەڵدا دەبێت”.

ڕاشیگەیاند “لە تەواوی ناوچە شاخاویی و كوێستانییەكان، لە شار و شارۆچكەكانی ئەو ناوچانە، بە ناوەندی شارەكانی دهۆك، سلێمانی و هەڵەبجەشەوە بەفر دەبارێت”.

بەپێی پێشبینییەكان، ڕۆژی هەینی ئەم شەپۆلی بەفر و بارانە كۆتایی پێدێت كە چەند ڕۆژێكە هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە.

 

بڕی باران بارین بڵاوكرایەوە
پێت بڕی باران بارین بڵاوكرایەوە
كەمبوونەوەی ئاوی ژێرزەوی ئەوروپا ڕووبەڕووی كارەسات دەكاتەوە
دوات كەمبوونەوەی ئاوی ژێرزەوی ئەوروپا ڕووبەڕووی كارەسات دەكاتەوە
پەیوەنیدر