حاكم قادر: چارەسەری کێشەکان بەعینادی شەخسی ناکرێت



حاکم قادر حەمەجان، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتی ڕایگەیاند، چارەسەری کێشەکان چ لە هەرێم چ لەبەغدا بەعینادی شەخسی ناکرێت و لە ئێستاشدا ڕێکەوتنێکی ورد و ئاشکرا و شەفاف لە هەموو شت بۆ گەلەکەمان گرنگترە.

حاكم قادر، لەمیانی بەشداریکردنی لە خولێكی فریاگوزاری سەرەتایی کە بۆ ژمارەیەك خوێندكاری بەشە جیاوازەكانی پزیشكان و تازە دەرچوانی ئەو بەشە ڕێکخرابوو ئاماژەی بەوەشکرد،”کێشەکانی هەرێم و بەغدا کاریگەری ڕاستەوخۆی خستۆتە سەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان، بۆیە پێویستە حكومەتی ھەرێم و حكومەتی ناوەندی بە دانیشتن و گفتوگۆ و دانوستان بگەن بە ڕێكەوتنێكی كۆنكرێتی و ئەو كێشانەی لە نێوان ھەردوولادا ھەیە چارەسەر بكرێت.”

رونیشیكردەووە، “نابێت ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان تێکەڵ بەململانێی سیاسی و حزبی شەخسی بکرێت، چونكە چارەسەری کێشەکان چ لە هەرێم چ لەبەغدا بەعینادی شەخسی ناکرێت و لە ئێستاشدا ڕێکەوتنێکی ورد و ئاشکرا و شەفاف لە هەموو شت بۆ گەلەکەمان گرنگترە.”

وتیشی:”كۆبونەوەو دانوستاندن لە نێوان لایەنە سیاسیە كوردییەكان لە ناوخۆی ھەرێم نیشانەی لاوازیی نییە، بەڵكوو ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتییە لەو دۆخەی ڕووبەڕووی گەلەكەمان بۆتەوە، بە مەرجێك گفتوگۆكانیان لە بەرژەوەندی ھاوڵاتیان و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان بێت.”

ئاوات شێخ جەناب: لەکاتی پێویستدا وەفدی هەرێم ئامادەیە سەردانی بەغداد بکاتەوە
پێت ئاوات شێخ جەناب: لەکاتی پێویستدا وەفدی هەرێم ئامادەیە سەردانی بەغداد بکاتەوە
یەدەگی بانكی ناوەندی عیراق گەیشتە 115 ملیار دۆلار
دوات یەدەگی بانكی ناوەندی عیراق گەیشتە 115 ملیار دۆلار
پەیوەنیدر