بەهۆی كاریگەری دۆخی ئابووری جیهانی و دابەزینی ڕێژەی سووی بانكی لە ئەمریكا نرخی ئاڵتون لە بۆرسەی جیهانی ڕووی لە دابەزین كرد.
دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ نرخی زێر دابەزیوە بە بەراورد بە دوێنێ و دوای ئەوەی نرخی یەك ئۆنسە گەیشتە نزیكەی 1930 دۆلار، لەئێستادا دابەزیوە بۆ 1902 دۆلار.
ڕوونیشی كردەوە، هێشتتا بۆرسە جێگیر نییە و بەرزی و نزمی لە نرخی زێڕ هەیە و ئەگەری زیاتر دابەزینی هەیە.
ئاماژەی بەوەشكرد، نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بە 513 هەزار دینارە و عەیاری 21 بە 449 هەزار دینارە و عەیاری 18 بە 385 هەزار دینارە.