بارینی بەفر لە شارۆچكەی حاجی ئۆمەرانی سنوری، هاتووچۆ لە ناوچەكەدا لەگەڕدەخات.
بەپێی هەندێك وێنە كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بڵاوكراونەتەوە، بەفرێكی زۆر لە شارۆچكەی حاجی ئۆمەرانی سنوری بارییوە و بۆتە مایەی كێشە و گیروگرفت بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان.
ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی بەفر و باران ڕووی لە هەرێمی كوردستان كردووە و سیما و بەرگێكی زستانەی ڕاستەقینەی بە باڵای ناوچەكەدا كردووە.