سزای سێدارەی بەندكراوێكی كورد بە ناوی ئیسماعیل كەچەلانلوو، خەڵكی شاری شووت كە پێشتر بە تۆمەتی كوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەی بەسەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری ماكۆ جێبەجێ كرا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سزای سێدارەی هاووڵاتییەك بە ناوی ئیسماعیل كەچەلانلوو خەڵكی شاری “شووت” سەر بە پارێزگای ئورمیە، لە بەندیخانەی ناوەندیی حكوومەت لە ماكۆ جێبەجێ كرا.
ئەو هاووڵاتییە نزیك بە سێ ساڵ و شەش مانگ پێشتر بە تۆمەتی كوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر كرا و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامیی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.
تاكوو كاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو بەندكراوە لە ڕاگەیاندنی كۆماری ئیسلامیی ئێران و بەتایبەت میدیاكانی سەر بە دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامیدا ڕانەگەیەندراوە.