مەحمود محەمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، حزبەكەی لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا دووەم كۆبوونەوە لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا سازدەكات.
مەحمود محەمەد لە لێدوانێكیدا بۆ ڕوژنامەوانان لە پەراوێزی كۆبوونەوەی شاندێكی باڵای حزبەكەی لەگەڵ یەكگرتووی ئیسلامی لە هەولێر، ڕایگەیاند:”شەممەی داهاتوو لە هەولێر لەگەڵ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆدەبینەوە”.
بە وتەی ئەندامەكەی مەكتەبی سیاسی پارتی:”پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ مەرجێكی نییە و مەرجیش لە كەس قبوڵ ناكات”.
لە شەممەی ڕابردوودا، هەردوو مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە شاری سلێمانی كۆبوونەوە بۆ مەبەستی زەمینەسازی بۆ چارەسەركردنی كێشە سیاسییەكانی نێوانیان.
هەردوو حزب لەدوای كۆبوونەوەكە لە ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشدا، ئاماژەیان بە سازدانی كۆۆبوونەوەیەكی تری نێوانیان كرد.