بانکی ناوەندی کارئاسانی زیاتر بۆ هاووڵاتیان دەکات



پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە عێراق ڕایگەیاند، بانکی ناوەندی کارئاسانی زیاتر بۆ بازرگانان و ئەو هاووڵاتیانەش کە قیستی خانووبەرەیان لەسەرە دەکات.

نرخی دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوونەوە، ئەمڕۆ بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی گەیشتە نزیکی ١٧٠ هەزار دیناری عێراقی، ئەمەش بازاڕی دراوی بە تەواوی ناجێگیر کردووە.

نەرمین مەعروف ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەم نزیکانە بانکی ناوەندی کارئاسانی زیاتر بۆ هاووڵاتیان دەکات، کارئاسانییەکە بۆ فرۆشتنی دۆلارە بە بازرگانان و ئەو هاووڵاتیانەی کە قیستی خانووبەرەیان لەسەرە.

ئەم کارەی بانکی ناوەندی لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ بانکی ناوەندی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوە، بەپێی زانیارییەکانیش کۆبوونەوەکە لەپێناو دۆزینەوەی ڕێگاچارەیە بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار.

بەپێی بەشێک لەو زانیارییانەی میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردووەتەوە، بانکی ناوەندی هەوڵدەدات بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبکاتەوە، ئەگەر هەیە نرخی ١٠٠ دۆلار کەمبکرێتەوە، بەڵام بەشێک لەلایەنە سیاسییە عێراقیان بەم بڕیارە ڕەزامەند نین، دەڵێن تا لە بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ عێراقدا نەچەسپێت بە بڕیارەکە ڕازی نابن.

زیاتر لە مانگێکە دینار بەردەوام بەهاکەی بەرامبەر دۆلار لەدەستدەدات، ئەمەش کاریگەری تەواوی کردووەتە سەر بازاڕ و داهاتی هاووڵاتیان، سەرەڕایی هەوڵەکانی بانکی ناوەندی عێراق بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار بەڵام هەوڵەکان بێسوودە و هاووڵاتیانیش نیگەرانن.

لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا لە بەغدا خۆپیشاندان دژی دابەزینی بەهای دینار ئەنجامدرا، بەڵام تا ئێستا هیچ بەرچاوڕوونییەک بۆ بەرزبوونەوەی بەهای دینار نییە.

 

فەرماندەیەكی سووپای پاسداران كوژرا
پێت فەرماندەیەكی سووپای پاسداران كوژرا
لەپارێزگایەكی هەرێم پشوو ڕاگەیەندرا
دوات لەپارێزگایەكی هەرێم پشوو ڕاگەیەندرا
پەیوەنیدر