لە پارێزگایەكی هەرێمی كوردستان بەهۆی ڕەوشی كەشوهەواوە پشوو ڕاگەیەندرا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید ڕایگەیاند، بەڕێوەبەری قوتابخانە، باخچەی منداڵانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكەمان دەكەینەوە، لەبەر سەلامەتیی گیانی قوتابییان و مامۆستایانمان، بەهۆی نالەباریی كەشوهەوا، لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بڕیارماندا بە ڕاگرتنی دەوامی دوای نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 31/1/2023 لە سەرجەم ناوەندەكانی خوێندن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی هەڵەبجەی شەهید، ڕاشیگەیاند، بۆ ڕۆژانی داهاتوو بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی و بارودۆخی كەشوهەوا بڕیار لەسەر ڕاگرتنی دەوام دەدەین.
ماوەی چەند ڕۆژێكە شەپۆلێكی چڕی بەفر و باران هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و هاتووچۆی لە چەند ناوچەیەك پەكخستووە.