عامری و خەزعەلی پشتیوانی لە دابەزاندنی بەهای دۆلار دەكەن



سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری و ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق، قەیس خەزعەلی، پشتیوانییان بۆ ڕێوشوێنەكانی حكومەت بۆ كەمكردنەوەی نرخی دۆلار دووپاتكردەوە.

نوسینگەی هادی عامری، لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ” سەید هادی عامری لە ئۆفیسەكەی لە بەغدا پێشوازی لە شێخ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق كرد “.

ئاماژە بە ئەوەش كراوە، لە دیدارەكەدا هەردوولا باسیان لە “دواین پێشهاتە سیاسی و ئابوورییەكان كردووە، جەختیش لەوە كرایەوە كە حكومەت بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیكردنی سەركەوتنی بەرنامە وەزاریەكەی و داڕشتنی ڕێكار و چارەسەری كاریگەر بۆ كەمكردنەوەی نرخی دۆلار”.

لە دیدارەكەدا هەردوولا تاوتوێی “گرنگی ڕۆڵی هاوپەیمانی فەتح لە یەكڕیزی و یەكگرتوویی چوارچێوەی هەماهەنگی و بەردەوامكردنی هاوبەشی ڕاستەقینە و بەردەوامیی كاركردن بەمەبەستی گەیشتن بە بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی و خواستەكانی گەلی عێراق”.

بەفر هاتووچۆی لە ڕێگای سیدەكان ئەستەم كرد
پێت بەفر هاتووچۆی لە ڕێگای سیدەكان ئەستەم كرد
هەستانەوەی ساموڕای
دوات هەستانەوەی ساموڕای
پەیوەنیدر