ئەمریكا F-16 نادات بە ئۆكراین



 

سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن رایگەیاند، فڕۆكەی جەنگیی F-16 نادرێت بە ئۆكراین.

جۆ بایدن دوای سەردانەكەی بۆ ماریلاند و گەڕانەوەی بۆ واشنتۆن لە كۆشكی سپی لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێكدا لەبارەی ئەوەی: ”ئەمریكا فڕۆكەی F-16 دەداتە ئۆكراین؟” وتی: ”نەخێر”.

سەرۆكی ئەمریكا، جۆ بایدن لە وەڵامی پرسیارێكی دیكەدا لەبارەی ئەوەی ئایا لە ساڵیادی هەڵگیرسانی جەنگی رووسیا-ئۆكرایندا، سەردای ئەورووپا دەكات یان نا، وتی: ”دڵنیا نیم”.

لەلایەكی دیكەوە، بایدن باسی لەوە كرد، سەردانێك بۆ پۆڵەندا ئەنجام دەدات، ئەوەشی خستەڕوو جارێ نازانێت كاتی سەردانەكەی كەی دەبێت.

سەرۆكی ئەمریكا، باسی لەوە كرد، رۆژی چوارشەممە لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی وڵاتەكەیدا، كیڤن مەككارتی كۆدەبێتەوە و پرسی سنوورداركردنی بوودجە تاوتوێ دەكەن.

بانگەشەی ئەوە كرابوو، سەرۆكی ئەمریكا لە ساڵیادی هەڵگیرسانی جەنگی رووسیا-ئۆكراین لە ٢٤ی شوباتدا، سەردانی ئۆكراین دەكات.

دوو مامۆستای ئاینی لە سنە ڕفێنران
پێت دوو مامۆستای ئاینی لە سنە ڕفێنران
ماكرۆن و ناتانیاهۆ بەشداری ئێران لە جەنگی ئۆكراین شەرمەزار دەكەن
دوات ماكرۆن و ناتانیاهۆ بەشداری ئێران لە جەنگی ئۆكراین شەرمەزار دەكەن
پەیوەنیدر