ماكرۆن و ناتانیاهۆ بەشداری ئێران لە جەنگی ئۆكراین شەرمەزار دەكەن



 

سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهۆ و سەرۆك كۆماری فەڕەنسا، ئیمانوێل ماكرۆن “بەشداریكردنی چالاكی ئێران لە جەنگی رووسیا-ئۆكراینیان سەركۆنە كرد”.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی لە نووسینگەی رۆژنامەوانیی حكوومەتی ئیسرائیلەوە بڵاوكراوەتەوە، ناتانیاهۆ و ماكرۆن پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە.

ناتانیاهۆ لە بەرامبەر دەربڕینی ماتەمینی و هاوخەمی خۆی بۆ خانەوادەی ئەو حەوت ئیسرائیلییەی لە هێرشێكدا بۆسەر ناوچەی جوولەكە نیشتەجێكراوەكان لە رۆژهەڵاتی قودس، سوپاسی ماكرۆنی كرد.

ناتانیاهۆ و ماكرۆن، لە میانی پەیوەندییەكەدا باسیان لە جەنگی رووسیا- ئۆكراین كردووە و سەركۆنەی ” بەشداریكردنی چالاكی ئێران لە جەنگی رووسیا-ئۆكراین كە زیان بە مەدەنییەكان دەگەیەنێت” كردووە و بڕیاری بەردەوامیدان بە هەماهەنگیی نێوان هەردوو وڵاتیان داوە.

رۆژنامە نێودەوڵەتییەكان، هەواڵی دابینكردنی مووشەكی بالیستی و فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی چەكدار لەلایەن ئێرانەوە بۆ رووسیا لە شەڕی ئۆكراینیان بڵاو كردبووەوە. ئەمریكاش، لە كۆتایی ساڵی رابردوودا هۆشداری لەوە دابووەوە كە هەماهەنگیی بەرگریی لە نێون هەردوو وڵات “گەیشتووەتە توانای تەواو”.

لەلایەكی دیكەوە رۆژنامەی The Wall Street Journal، ئەوەی بڵاوكردبووەوە كە ئەو هێرشەی كراوەتە سەر كارگەیەكی درووستكردنی تەقەمەنیی سەربە وەزارەتی بەرگریی لە شاری ئەسفاهانی ئێران لەلایەن ئیسرائیلەوە بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان ئەنجامدراوە.

لایەنی ئیسرائیلی، خۆی لە لەئەستۆگرتنی هێرشەكە دزییەوە و رەتیكردەوە “قسە لەسەر هێرشەكە بكات”.

سوپای ئیسرائیل، رۆژی ٢٦ی كانوونی دووەم هێرشێكی بۆسەر كەمپی پەنابەرانی جەنین لە كەناری رۆژئاوا ئەنجامدا و لە ئاكامدا نۆ فەڵەستینی كە یەكێكیان ژنێكی ٦٠ ساڵانە گیانیان لەدەستدا. لەو رووداوانەی كە دوای هەڵكوتانە سەرەكە روویدا گەنجێكی ٢٢ ساڵانی فەڵەستینی لە شارەدێی ئەلرام لە رۆژهەڵاتی قودس گیانی لەدەستدا.

هاوكات رۆژی ٢٧ی كانوونی دووەم لە هێرشیكی چەكداریدا بۆسەر یەكەیەكی نیشتەجێكراوی جوولەكەكان لە رۆژهەڵاتی قودس حەوت كەس كوژران و سێ كەسیش برینداربوون. پۆلیسی ئیسرائیل ئەوەی راگەیاندبوو دوای راونانی هێرشبەرەكان و درووستبوونی پێكدادان هێرشبەرەكەیان كوشتووە.

لە هێرشێكی چەكداریی دیكەدا لە نزیك گەڕەكی سیلوان لە ناوچەی شاری كۆن لە رۆژهەڵاتی قودس، دوو ئیسرائیلی برینداركرابوون و پۆلیسی ئیسرائیلی لە چالاكی خستنی هێرشبەرەكەی راگەیاندبوو.

ئەمریكا F-16 نادات بە ئۆكراین
پێت ئەمریكا F-16 نادات بە ئۆكراین
دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەڕلەمانی كوردستانەوە دواخرا
دوات دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی لەبارەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەڕلەمانی كوردستانەوە دواخرا
پەیوەنیدر