بڕیار بوو ئەمڕۆ دانیشتنی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەبارەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستانەوە بەڕێوە بچێت، بەڵام دانیشتنەكە دواخرا.
بڕیار بوو ئەمڕۆ سێشەممە، 31-01-2023، دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق لەبارەی سكاڵایەك كۆبێتەوە كە لە دژی درێژكردنەوەی تەمەنی ئەم خولەی پەرلەمانی كوردستان تۆماركراوە.
بەپێی زانیارییەكان، بەهۆی خراپی كەشوهەواوە ئەو دانیشتنە دواخراوە.
ڕۆژی 9ـی تشرینی یەکەمی 2022، پەڕلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگی پەڕلەمانتاران، تەمەنی ئەم خولەی پەڕلەمانی تاوەکو کۆتایی ساڵی 2023 درێژکردەوە، خولی پێنجەم رۆژی 06-11-2022 کۆتایی هات، درێژکردنەوەی تەمەنی پەڕلەمان هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی تووڕەکرد و لەنێوان بەشدارینەکردن لە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان و بایکۆتکردنی و هەڵپەساردنی ئەندامێتی خۆیانهێشتەوە.