بەغدا؛ لەتیف ڕەشید لەگەڵ قوباد تاڵەبانی كۆبووەوە



سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەفدی هاوڕێی كرد و هەردوولا باسیان لە پێشهاتە گشتییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان كرد.

دكتۆر لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆك كۆماری عیراق ئەمڕۆ دووشەممە 30ی یەنایەری 2023 لە كۆشكی بەغدا پێشوازی لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەفدی هاوڕێی كرد و لە میانی دیدارەكەدا هەردوولا باسیان لە پێشهاتە گشتییەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان كرد، جەختیانكردەوە لە پاڵپشتیی حكومەت لە جێبەجێكردنی بەرنامەی كار و هەماهەنگی وەزارەتەكان لە پێناو چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و یەكخستنی دیدگاكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە هاوبەشەكانی بەردەم وڵات.

سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لەسەر پێویستی پشتبەستن بە دیالۆگی كارا و جددی لە پێناو چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی ناوەند و هەرێمی كوردستان بە پێی دەستوور و قانون، بە شێوەیەك كە خواستی هاووڵاتیان بەدی بهێنێ، تەئكیدیكردەوە لەسەر دابینكردنی پێداویستیەكانی ژیان بۆ هاونیشتمانیان.

هاوكات سەرۆك كۆمار ئاماژەیكرد بە گرنگی پەسەندكردنی بودجەی گشتی دارایی وڵات بەو پێیەی ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە ژیانی هاوڵاتیانەوە .

لای خۆیەوە قوباد تاڵەبانی ڕۆڵی سەرۆك كۆماری بەرز نرخاند لە یەكخستنی بۆچوونەكان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ مەسەلە هەڵپەسێردراوەكان.

لەم ناوچەیەی هەرێم  سبەی كرایە پشوو
پێت لەم ناوچەیەی هەرێم سبەی كرایە پشوو
فازڵ نەبی؛ ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بەهای دۆلار زۆر باشن و ڕێكاری زانستین
دوات فازڵ نەبی؛ ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بەهای دۆلار زۆر باشن و ڕێكاری زانستین
پەیوەنیدر