وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایدەگەیەنێت، بڵاوەپێكردنی چەكی ئەتۆمی ئەمریكایی لە كۆریای باشوور، ئاكامی خراپی دەبێت و مۆسكۆش ناچارە ئەو سیناریۆیە لە پلانە بەرگرییەكانی خۆیدا بەهەند وەربگرێت.
ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە زاری سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی وڵاتەكەوە كە لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی لەبارەی ئاكامی چالاكییە دیپلۆماسییەكانی ڕووسیا لە ساڵی 2022، ڕایگەیاندبوو، بڵاویكردەوە:”گێڕانەوەی چەكی ئەتۆمی ئەمریكایی بۆ باشووری نیمچە دوورگەی كۆریا كە كۆماری كۆریا بەشێوەیەكی كراوە دەستی بە تاوتوێكردنی كردووە، ئاكامی زۆر خراپی دەبێت”.
بە وتەی لاڤرۆڤ:”لەوبڕوایەم لەڕووی بەرگرییەوە دەبێت ئەو هەنگاوە لەلایەن ڕووسیا و چینەوە بە هەند وەربگیرێت”.