ئامانجى نهێنی سەردانەكەی سودانی بۆ فەرەنسا ئاشكرابوو



 

سەرچاوە سیاسییە ئاگادارەكان لە عیراق، باس لە ئامانجێكی ناڕاگەیەندراوی سەردانەكەی ئەم دواییەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكەن بۆ فەرەنسا.

سەرچاوە سیاسیییە عیراقییەكان بە میدیاكانیان ڕاگەیاندووە”ئامانج لە سەردانەكەی فەرەنسا، داواكردن بووە لە پاریس، تا نێوەندگیریی لەنێوان عیراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكادا بكات، لەبارەی پرسی تەنگژەی دۆلار كە تا ئەندازەیەكی زۆر سودانی و حكومەتەكەی نیگەران كردووە، و بۆتە مایەی مەترسی چوارچێوەی هەماهەنگی لە تەنگژەكە كە پێدەچێت ببێتە مایەی ڕووخاندنێكی خێرای حكومەتەكەیان”.

تائێستا ئەو ڕێكارانەی لەلایەن حكومەتەكەی محەمەد شیاع سودانییەوە گیراونەتەبەر بۆ ڕێگرتن لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار سەركەوتوونەبوون، بەجۆرێك تائێستاش نرخی 100 دۆلاری ئەمریكایی بۆ زیاتر لە 165 هەزار دیناری عیراقی بەرزبۆوەتەوە.

محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە 26ی ئەم مانگەدا بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا و لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسادا كۆبووەوە،

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەو دەمەدا لەلایەن نوسينگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”لە چاوپێكەوتنەكەی سودانى و ماكرۆن، مەراسیمی واژۆكردنی ڕێككەوتنی ستراتیژی هاوبەش لەنێوان عیراق و فەرەنسا بەڕێوەچوو كە چەند تەوەرێكی جیاجیا لەخۆدەگرێت لە بواری ئابووری و ئەمنی و بنبڕكردنی تیرۆر و توندڕەوی، و ئاڵوگۆڕی كەلتوری، وێڕای تەوەرەكانی تری پەیوەست بە ئیدارەدانی قەیرانەكان و بنبڕكردنی تاوانی ئابووری و تاوانی ڕێكخراو و پاراستنی ژینگە و پتەوكردنی مافەكانی مرۆڤ و فێركاریی”.

فازڵ نەبی؛ ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بەهای دۆلار زۆر باشن و ڕێكاری زانستین
پێت فازڵ نەبی؛ ڕێكارەكانی بانكی ناوەندی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی بەهای دۆلار زۆر باشن و ڕێكاری زانستین
هاوپەیمانان بۆ مەسعود بارزانی: خوازیارن پێشمەرگە بەنەفەسێكی تازە و دامەزراوەیی ڕێك بخرێتەوە
دوات هاوپەیمانان بۆ مەسعود بارزانی: خوازیارن پێشمەرگە بەنەفەسێكی تازە و دامەزراوەیی ڕێك بخرێتەوە
پەیوەنیدر