سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتێنبێرگ رایگەیاند لەهەمبەر زیادبوونی هەڕەشە ئەتۆمییەكانی كۆریای باكوور و بوون بەخاوەنی چەكی لەم جۆرە لەلایەن رووسیا و چینەوە، پێشخستنی تواناكانی رێگریی لەلایەن ئەمریكاوە بۆ وڵاتانی هاوپەیمان پێویستە.
سكرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتێنبێرگ لە میانی سەردانەكەیدا بۆ كۆریای باشوور رایگەیاند، لەهەمبەر زیادبوونی هەڕەشە ئەتۆمییەكانی كۆریای باكوور و بوونەخاوەن چەكی لەم جۆرە لەلایەن رووسیا و چینەوە، پێشخستنی تواناكانی رێگریی لەلایەن ئەمریكاوە بۆ وڵاتانی هاوپەیمان پێویستە.
ئاژانسی هەواڵیی یۆنهاپ بڵاوی كردەوە، ستۆڵتێنبێرگ لە ئەنیستیتۆی CHEY كە لە مەترسییە جیۆسیاسییەكانی نیمچەدوورگەی كۆریا دەكۆڵێتەوە و بارەگاكەی لە سیئۆلە، رایگەیاند كە تاكوو چەكە ئەتۆمییەكان بمێنن، ناتۆ بەردەوام دەبێت لە مانەوەی وەك هاوپەیمانییەتییەكی ئەتۆمی.
ستۆڵتێنبێرگ بە جەختكردنەوە لەوەی تاكوو هەڕەشەی ئەتۆمی رووسیا، چین و كۆریای باكوور بەردەوام بێت، وازهێنانی ئەمریكا و فەڕەنسا كە ئەندامن لە ناتۆ لە چەكی ئەتۆمی مەترسی زیاتر دروست دەكات.
وتیشی: “تاكوو وڵاتە بەهێزەكانی هاوشێوەی رووسیا خاوەن چەكی ئەتۆمی بن و وەبەرهێنانی مەزن بكەن بۆ ئەمە، چین بەردەوام بێت لە ئاراستەكردنی ژمارەی چەكەكانی و چالاكییەكانی كۆریای باكوور بەردەوام بن، دەردەكەوێت كە فراوانكردنی رێگری ئەتۆمی هێشتا چەند گرنگە”.
سكرتێری گشتیی ناتۆ بە جەختكردنەوە لەوەی لەهەمبەر زیادبوونی هەڕەشە ئەتۆمییەكانی كۆریای باكوور و بوونەخاوەن چەكی لەم جۆرە لەلایەن رووسیا و چینەوە، فراوانكردنی رێگری ئەتۆمی لەلایەن ئەمریكاوە بۆ وڵاتانی هاوپەیمان پێویستە، “مەبەست لە فراوانكردنی رێگری ئەتۆمی ئەوەیە ئەو وڵاتانەی ئەندامن لە ناتۆ و هاوبەشەكانی وەك كۆریای باشوور هەرچەند خاوەن چەكی ئەتۆمیش نەبن، كەڵك وەردەگرن لە فراوانكردنی ڕێگرییە ئەتۆمییەكانی ئەمریكا، ئەمەش باشترین رێگەیە بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی چەكە ئەتۆمییەكان”.