تەندروستی جیهانی: كۆرۆنا هێشتا مەترسییە



 

ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، تا ئێستا پەتای كۆڤید-١٩ ڕەوشی تەندروستی گشتی لەبارێكی نائاساییدا هێشتووەتەوە و پەتاكە جێگەی نیگەرانی جیهانییە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند، كۆڤید-19 هێشتا مەترسی هەیە لەسەر ئاستی جیهان و ڕەوشی تەندروستی لەبارێكی نائاساییدا هێشتووەتەوە.

ڕێكخراوەكە، ئاماژەی بەوەشكرد، لیژنەی تایبەتمەندی فریاگوزاری ڕەوشی تەندروستی نێودەوڵەتی، نیگەرانی خۆی دەربڕیوە سەبارەت بە بەردەوامی مەترسییەكانی كۆڤید-١٩.

ئەوە دوای ٣ ساڵ دێت لە ڕاگەیاندنی نەخۆشییەكە، كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە دروست بووە.

بەڕێوەبەری گشتیی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس ڕاسپاردەكانی لیژنەی فریاگوزاری كۆڤید-19ی ڕاگەیاند، كە لیژنەیەك لە پسپۆڕان لە ڕۆژی هەینی بۆ چواردەهەمین جار كۆبونەوە‌و ڕایانگەیاند، جارێ زووە بۆ دابەزاندنی ئاستی باری نائاسایی.

بەفربارین رێگای سەدان گوندی باكووری كوردستانی داخستووە
پێت بەفربارین رێگای سەدان گوندی باكووری كوردستانی داخستووە
18 ساڵ بەسەر یەكەم هەڵبژاردنی دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس تێدەپەڕێت
دوات 18 ساڵ بەسەر یەكەم هەڵبژاردنی دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس تێدەپەڕێت
پەیوەنیدر