لەسەر رێگای گشتی كەركووك هەولێر لە نزیك گوندی سێ كانیان، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان لەسەربانی ماڵێك كەوتە خوارەوە.
بەپێی زانیارییەكان، فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكە دوای لەكاركەوتنی كەوتووەتە خوارەوە و هیچ زیانێكی نەبووە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، هێشتا ئامانج و شوێنی ئاڕاستەكراوی فڕۆكەكە دیار نییە و لێكۆڵینەوەی پۆلیس دەستیپێكردووە.
ڕووداوەكە شەوی ڕابردوو ڕوویداوە و سەبارەت بە جۆری فڕۆكەكە، ئاماژە بەوەدراوە، لە جۆری (ڤی كەی)ـەو بە مەبەستی سیخوڕی بەكاردێت و زۆرجاریش بۆ ئامانجێكی دیاریكراو بۆمبڕێژدەكرێت.