كەناڵێكی عەرەبی: هێرشەكەی شەوی ڕابردووی ئێران لەلایەن ئەمریكا ئەنجامدراوە



دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو هێرش كرایە كۆگایەكی موشەكی بالیستی ئێران كەناڵی ئاسمانی (الحدس) دەڵێت،”ئەو گورزە لەئێران وەشێندرا بەفرۆكەی بێ فڕۆكەوان بووە و هێزی ئاسمانی ئەمریكاو وڵاتێكی دیكە بەشدارییان تیاداكردووە”.

كەناڵی ئاسمانی (الحدس) لەزاری سەرچاوەیەكی ئەمریكی یەوە بڵاویكردۆتەوە، كە هێرشەكە لە ڕێگەی فرۆكەی بێ فڕۆكەوان ئەنجامدراوە و ئەمریكا و وڵاتێكی دیكە بەشداربوون ، كە تێیدا كۆگایەكی موشەكی بالیستی كردووەتە ئامانج و پەیام بە ئێران دراوە، كە ڕێگەیان پێ نادرێت پێگەی بەرهەمهێنانی موشەكی بالیستیان هەبێت.

هاوكات میدیای سوپای پاسدارانی ئێران، سوپای ئیسرائیل بەئەنجامدانی هێرشەكە تۆمەتباردەكات و ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆستیش دەڵێت ،” گومان دەكرێت فرۆكەكان لە ناوخۆی ئێرانەوە ئاڕاستە كرابن “.

ئەمە لە كاتێكدایە، لەدوای هێرشەكە وەزارەتی بەرگری ئێران بڵاویكردەوە، كە نیوەشەوی دوێنێ‌ هێرشێكی شكستخواردوو، كە بەفرۆكەی بێفرۆكەوان ئەنجامدراوە، یەكێك لەدامەزراوە پیشەسازییەكانی وەزارەتی بەرگری كردووەتە ئامانج، سیستمی بەرگری ئاسمانی فرۆكەیەكی پێكاوە و دوو فرۆكەی تریشی گەمارۆداوەو تەقیونەتەوە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە، تەنها هەندێك زیانی سوك نەبێت بەر باڵەخانەیەك كەوتووە.

ڕەگەزنامە لە بەشێكی هاووڵاتیان وەردەگیرێتەوە
پێت ڕەگەزنامە لە بەشێكی هاووڵاتیان وەردەگیرێتەوە
بەرگری شارستانی ڕێنماییەكانی كاتی دروستبوونی لافاو بڵاودەكاتەوە
دوات بەرگری شارستانی ڕێنماییەكانی كاتی دروستبوونی لافاو بڵاودەكاتەوە
پەیوەنیدر