بەرپرسێكی باڵای كورد لە بەغدا دادگایی دەكرێت



لەسەر “بێڕێزی كردن بە دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق” جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە پشكی كورد لە دادگای كەرخ سكاڵای لەسەر تۆماركرا و دادگایی دەكرێت.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە سكاڵا تۆماركراوە لەسەر جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق (شاخەوان عەبدوڵڵا) بەهۆی ئەوەی دەستوەردانی كردووە لە سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و لە كاری دادگای باڵای فیدڕاڵی و بێڕێزی كردووە بە بڕیارەكانی بەپێچەوانەی دەستوور و یاساوە، كە بڕیاری ژمارە (170/ فیدڕاڵی 2022)ە لە (25- 1- 2023).

ڕاشیگەیاندووە، دادگای كەرخ لە پایتەخت بڕیاری داوە بە بانگهێشت كردنی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان بۆ بەردەم دادگا.

بانكی ناوەندی بۆ نرخی دۆلار لە هەرێمی كوردستان بڕیارێكی دەركرد
پێت بانكی ناوەندی بۆ نرخی دۆلار لە هەرێمی كوردستان بڕیارێكی دەركرد
دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
دوات دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە
پەیوەنیدر