كوردان لە بەریتانیا بۆ پشتیوانی ڕۆژهەڵات گردبوونەوە



 

كوردانی دانیشتووی وڵاتی بەریتانیا لە لەندەن، بۆ پشتیوانی لە سەرهەڵدانەكانی ژینا ئەمینی لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران گردبوونەوە.

بۆ جاری دووەم لە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، رەوندی كوردی و دۆستانی كورد بەشدارییان لە خۆپیشاندانێكی جەماوەری گەورەدا بۆ پشتیوانی راپەڕینەكانی ژن، ژیان، ئازادی كرد.

‎خۆپیشاندەران لە شەقامەكانی لەندەن بە بەرزكردنەوەی ژمارەیەك پۆستەر و لافیتە و وتنەوەی دروشم پشتیوانییان لە سەرهەڵدانەكانی ژن، ژیان، ئازادی لە رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران دەكرد.

هاوكات خۆپیشاندەران داوای ئازادیی گیراوانی سیاسیان دەكرد و سەپاندنی سزای لەسێدارەدانیان بەسەر خۆپیشاندەراندا ئیدانە كرد.

‎خۆپیشاندەران لە بەردەم كەناڵی بی بی سی تا سەنتەری سكوێر ڕۆیشتن و بە بەردەوامی لە شەقامەكاندا دروشمی ژن ژیان ئازادییان دەوتەوە.

نەتەوەكانی ئێران وەك بەلوچ، عەرەبی ئەهواز، كورد و فارس بەشدارییان لە خۆپیشاندانەكەدا كرد و ئەو نەتەوانە و چەند چالاكوانێكی فمینیست و مرۆڤی ئازادیخواز بە زمانی ئینگلیزی، دژی سەركوتكارییەكانی ئێران ڕاگەیاندراویان خوێندەوە و وتەیان پێشكەش كرد.

هاووڵاتیان لەبری حكومەت هاوكاری زیانمەندبووانی بوومەلەرزەكەی خۆی دەكەن
پێت هاووڵاتیان لەبری حكومەت هاوكاری زیانمەندبووانی بوومەلەرزەكەی خۆی دەكەن
شەڕی شكاندنی هێڵە چەقبەستووەكان خەریكە دەستپێدەكات
دوات شەڕی شكاندنی هێڵە چەقبەستووەكان خەریكە دەستپێدەكات
پەیوەنیدر