ئەمڕۆ یەكشەممە لە بازاڕەكانی ھەرێمی كوردستاندا، نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی تۆمار كرد و لەئێستادا، نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەكاندا بە 165 ھەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
لە بازاڕەكانی ھەرێمی كوردستاندا، نرخی دۆلاری ئەمریكی بەرامبەربە دیناری عێراقی بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی تۆمار كرد.
نرخی ١٠٠ دۆلار لە بازاڕەكاندا بە 165 ھەزار و ٥٠٠ دینار مامەڵەی پێوە دەكرێت.
دوێنێ شەممە، نرخی ١٠٠ دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی ھەرێمی كوردستاندا، بە ١٦٤ ھەزار و ٢٥٠ دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكرا.
بەشێك لە شارەزایان و چاودێرانی بواری ئابووریی، ھۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەربە دینار بۆ دوو ھۆكار دەگەڕێننەوە، یەكەمیان كەمی خستنەبازاڕی دۆلار لەلایەن بانكی ناوەندیی عێراقەوە، دووەمیان بەقاچاخبردنی دۆلار بۆ دەرەوە.
ئەمڕۆ بانكی ناوەندیی عێراق، 63 ملیۆن و ٣٣٥ ھەزار و ٨٠ دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.