توركیا هۆشداری لەبارەی گەشتی هاووڵاتییەكانی بۆ ئەمریكا و ئەوروپا دەدات



 

وەزارەتی دەرەوەی توركیا، پەیامێكی هۆشداری لەبارەی گەشتكردنی هاووڵاتییەكانی بۆ وڵاتانی ئەمریكا و ئەورووپا بڵاوكردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند “بەهۆی ئەوەی كەسێك بە ناوی تایری نیكۆلاس لە شاری مێفیسی ویلایەتی تێنسیی ئەمریكا لەلایەن پۆڵیسەوە رووبەڕووی توندوتیژی بووەتەوە‌و بەم هۆیەوە گیانی لەدەستداوە، لە سەرتاسەری ئەمریكا خۆپیشاندان دەستیپێكردووە و رووداوی وەك هێرشی فیزیكی و زارەكی نەتەوەپەرستی و دژە بیانی لە ئەمریكا روویداوە”.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا دەشڵێت “بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەی بەردەوامن، داوا لە هاووڵاتیانمان لە ئەمریكا و ئەو هاووڵاتیانەمان دەكەین كە بە پلانی گەشتكردنیان بۆ ئەو وڵاتە هەیە، رێكاری پێویست بگرنەبەر و خۆیان بەدووربگرن لەو شوێنانەی خۆپیشاندانی تێدا دەكرێت، هەروەها هێمن و لەسەرخۆ رەفتار بكەن لە بەرامبەر ئەگەری هەر هێرشێكی دژە بیانی و نەتەوەپەرستی و بۆ ئەمەش هێزە خۆجێیەكانی ئەو وڵاتە ئاگەدار بكەنەوە”.

هاوكات وەزارەتی دەرەوەی توركیا داوای لە هاووڵاتیانیشی كرد، لە نزیكەوە چاودێری دامەزراوە میدیاییەكانی ناوخۆ، هێزە ئەمنییەكانی ئەمریكا، وەزارەتی دەرەوەی توركیا، باڵیۆزخانەی توركیا لە واشنتۆن و كۆنسڵخانەی توركیا لە ئەمریكا بكەن.

وەزارەتی دەرەوەی توركیا هۆشدارینامەیەكی دیكەی بۆ هاووڵاتیانی خۆی لە گەشتكردن بۆ وڵاتانی یەكێتی ئەورووپا بڵاوكردەوە و تێیدا سەرنج بۆسەر رووداوەكانی ئەم دواییە لە بەشێكی وڵاتانی ئەوروپا، لەوانە زیادبوونی خۆپیشاندان لە دژی توركیا و هێرشی دژەئاینی راكێشرا.

ئاماژە بەوەشكراوە، “داوا لەو هاووڵاتیانەمان دەكەین كە لەو وڵاتانە دەژین، یان پلانی گەشتكردنیان بۆ ئەو وڵاتانە هەیە، رێكاری پێویست بگرنەبەر و خۆیان بەدووربگرن لەو شوێنانەی خۆپیشاندانی تێدا دەكرێت، هەروەها هێمن و لەسەرخۆ رەفتار بكەن لە بەرامبەر ئەگەری هەر هێرشێكی دژە بیانی و نەتەوەپەرستی و بۆ ئەمەش هێزە ئەمنییە خۆجێییەكان ئاگەدار بكەنەوە”.

ماوەیەك پێشتریش ئەمریكا، ئەڵمانیا، بەلجیكا، فەڕەنسا، ئیسپانیا، سوێد و ئیتاڵیا، هۆشدارینامەی گەشتكردنیان بۆ توركیا بڵاوكردبووەوە.

بانكێك بەهۆی واتسئاپەوە سزای كارمەندانی دەدات
پێت بانكێك بەهۆی واتسئاپەوە سزای كارمەندانی دەدات
ڕێگا لە گەیشتنی كچانی ئەفغانستان بە زانكۆكان دەگیرێت
دوات ڕێگا لە گەیشتنی كچانی ئەفغانستان بە زانكۆكان دەگیرێت
پەیوەنیدر