پاسێك كە لە شاری مەڵاتییەی باكووری كوردستان بەرەو ئیستەنبوڵ بەڕێكەوتبوو، وەرگەڕاو بەهۆیەوە ژمارەیەك كەس گیانیان لەدەستداو برینداربوون.
بەپێی زانیارییەسەرەتاییەكان، ئەو پاسە لە پارێزگەی مەڵاتییەی باكووری كوردستان بەرەو شاری ئیستەنبوڵ بەڕێكەوتبوو، لەسەر ڕێگای شارەكانی مەڵاتییە- قەیسەری وەرگەڕا.
بەپێی زانیارییەكان لەو ڕووداوەدا چوار كەس گیانیان لەدەستداوە، 24 كەسی دیكەش برینداربوون.
لە ماوەی ڕابردوودا چەندین ڕووداوی هاوشێوە لە شارەكانی باكووری كوردستان و توركیا ڕوویانداوە، ژمارەیەكی زۆری قوربانی هەبوون.