هەر یەك لە كونسوڵخانەی ئەمریكا و بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان پێشوازی لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان شاندی یەكێتی و پارتی دەكەن .
كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر لە تویتەر رایگەیاندووە، پێشوازی لەو هەوڵەی هاوپەیمانانیان لە هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەكردنی كێشە ناوخۆییەكان دەكەن، كە لەبەرژەوەندی خەڵكی كوردستاندایە، بۆیە پارتی و یەكێتی بەیەكەوە دەتوانن كوردستانێكی ئارامتر و باشتر بونیات بنێن.
هاوكات كونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا پێشوازی لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان شاندی یەكێتی و پارتی كردووەو راگەیاندووە، كۆبوونەوەكە یەكەم هەنگاوی گرنگە بۆ دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش لەبەرژەوەندی هەرێم و بەپەرۆشەوە چاوەڕێی ئەوەین كۆبوونەوەكانی داهاتوو ئەنجامی باشیان هەبێت.