سەرۆكی دادگای فیدراڵی عیراق ڕایدەگەیەنێت، ئامانج لە بڕیاری ڕەوانەنەكردنی پارە بۆ هەرێم بۆ ڕێگری كردنە لە پێشێلكردنی دەستوور و بنیاتنانی دەوڵەتە .
جاسم عەبود، سەرۆكی دادگای فیدراڵی عیراق، لە یەكەم لێدوانیدا لەبارەی رەوانەكردنی پارە بۆ هەرێم بە ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندووە، كە ئامانج لە بڕیارەكەیان بنیاتنانی دەوڵەت و رێگرتنە لە پێشێلكردنی دەستوور.
ئەمە لەكاتێكدایە ، رۆژی چوارشەممەی رابردوو دادگای فیدراڵیی عێراق بڕیاری دا بە نادروستیی سەرجەم ئەو بڕیارانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كە لە ساڵی 2021 دەركراون و تایبەتن بە رەوانەكردنی پارە بۆ هەرێمی كوردستان.