ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایدەگەیەنێت ، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا نزیكەی 20 هاووڵاتی لە سنوری پارێزگای رەقە و ژێر دەسەڵاتی هەسەدە لەلایەن داعشەوە كوژراوە.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە لە ماوەی ٢٨ رۆژی رابردوودا تیرۆریستانی داعش بە سوود وەرگرتن لە فراوانی سروشتی جوگرافی ناوچەكە ٢١ ھێرشیان بۆسەر ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی ھەسەدە ئەنجامداوە.
ئاماژەبۆئەوەشكراوە، كە ئەمڕۆ شەممە ئەندامێكی دیكەی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) لە شارۆچكەی حازمە لە باكووری شاری ڕەقە، لەلایەن دوو چەكداری سەر بە شانەنوستووەكانی داعش لەسەر ماتۆڕسكیلەوە تەقەیان لێكرد و كوژرا.
هاوكات ، لەماوەی 28 ڕۆژی ڕابردوودا و لە ئەنجامی ئەو ھێرشانە ١٩ كەس كوژراون كە پێكدێن لە سێ ھاووڵاتی و ١٥ ئەندامی ھەسەدە و ئاسایشی ناوخۆ و پێكھاتە سەربازییەكانی تر و كەسێكی نەناسراو.