بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی وەزارەتی بەرگری عیراق ڕایدەگەیەنێت ، لە چەند بۆسەیەكدا بە پشت بەستن بە هەواڵگری توانیان 8 تیرۆرست لە پارێزگاكانی ئەنبار و میسان و نەینەواو سەلاحەدین و بابل دەستگیر بكەن .
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی وەزارەتی بەرگری عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئەمڕۆ شەممە 28ی 1ی 2023 بە پشت بەزانیاری وردی هەواڵگری فەرماندەیی ئۆپەڕاسیۆنەكانی كەربەلا و فیرقەی 14و16 و بە هاوكاری لەگەڵ هەواڵگری و هێزێكی لیواكانی ئەو فەرماندەییانە و بە بەشداری بەشی هەواڵگری و دژەتیرۆری بابل و شانەی بازەكانی بابل چەند بۆسەیەك دانران لەپارێزگاكانی ئەنبار و میسان و نەینەواو سەلاحەدین و بابل.
ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە لەئۆپەراسیۆنەكەدا هەشت تیروریست دەستگیركران بە پێی مادەی 4ی تیرۆر لە موسڵ و قەزاكانی هیت و موسەییەب و مجەر و شەڕگات و دەست و برد ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كران.