قەدیرۆڤ؛ جەنگی جیهانی سێیەم دەستیپێکرد



سەرۆکی چیچان دەڵێت؛ ڕووسیا وڵاتێکی زلهێز و خاوەن ئەتۆمە، بە تەماشاکردنی دوروبەرو ئەو وڵاتانەی دەستیان بە کیێڤەوە گرتووە تێدەگەین کە دەستپێکردنی “جەنگی جیهانی سێیەم” پشتڕاست بووەتەوە.

 

میدیاکانی ڕووسیا لە زاریقەدیرۆڤەوە بڵاویانکردووەتەوە: ” بە لەبەرچاوگرتنی ئەو وڵاتە ئەوروپییانەی ئەمڕۆ بەشدارن لە ململانێکانی ئۆکرایندا، کە ناتۆ و وڵاتانی دیکەن، دەتوانین بڵێین ئەمە ئێستا هەیە جەنگی جیهانی سێیەمە”.

 

قەدیرۆڤ ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر سەیری ئەو دۆخە بکەین کە لەسەر خاکی وڵاتانی ئەوروپا ڕوودەدات، ئەوان ناڕەزایەتی و کێشەیان هەیە، سەرکردەکانیان دەردەکەن، ئێمە کەس دەرناکەین، ژینگەی کارکردنمان ئارامە، و هیچ کێشەیەک نییە، سەرۆک کۆبوونەوە ئەنجام دەدات و کارەکانی خۆی بە شێوەیەکی ئاسایی ئەنجام دەدات.

 

ئەم قسانەی قەدیرۆڤ، دوای ڕاگەیاندنی بەشداریی زیاتر لە ٢١ هەزار چەکداری چیچانی لە شەڕی ئۆکراین، هات هاوشانی هێزەکانی ڕووسیا.

 

سەرۆکی چیچان لە کەناڵەکەی خۆیدا لە “تەلەگرام”دا نووسیویەتی: لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕووسیا، زیاتر لە ٢١ هەزار چەکداری چیچانی بەشدارییان کردووە و دەگمە ئەتۆمییەکە لە دەستی ئێمەدایە و بە داگرتنی سڵاوێک لە دوژمانانمان دەکەین.

 

ڕەمەزان قەدیرۆڤ سەرۆکی چیچان، نزیک و زۆر دڵسۆزێکی دیاری  ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیایە و بەردەوام ستایشی خۆی بۆ  دووپاتدەکاتەوە.

 

ناوبراو دەڵێت؛ ڕووسیا زلهێزێکە، دەوڵەتێکی ئەتۆمییە، هەرگیز ڕێگە بە خۆی نادات لە هیچ ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا شکستبهێنێت.

 

ڕەمەزان قەدیرۆڤ وتارێکی پوتینی وەبیرهێناوەتەوە کە دەڵێت؛”وەک سەرۆکمان وتویەتی: مانەوەی جیهان بەهای چی یە ئەگەر ڕووسیا لەناو بچێت؟، نامانەوێت ئەم شەیتانانە بژین  و ئێمەش لەناو بچین، ئێمە دەچینە بەهەشت و ئەوانیش دەچنە دۆزەخ”.

عیراق؛ هەواڵگری سەربازی هەشت تیروریست دەستگیر دەكات
پێت عیراق؛ هەواڵگری سەربازی هەشت تیروریست دەستگیر دەكات
پلانێک بۆ کۆتایهێنانی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراین دەخرێتەڕوو
دوات پلانێک بۆ کۆتایهێنانی جەنگی ڕووسیا و ئۆکراین دەخرێتەڕوو
پەیوەنیدر