ڕێكخراوی يۆنسكۆ بۆ پەروەردە و كلتور و زانستەكان “يۆنسكۆ” ڕایدەگەیەنێت، عیراق تەنیا 6%ی قەبارەی خەرحی ساڵانەی بۆ كەرتی فێركاریی تەرخان دەكات.
پاوڵۆ فۆنتانی بەڕێوەبەری نوسینگەی ڕێكخراوەكە لە عیراق لە دیمانەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە”ئەو ناكۆكیانەی لە ماوەی دە ساڵی ڕابردوودا ڕوویاندا، كاریگیرییان لەسەر منداڵ و خستنەبەرخوێندنیان دروستكردووە، بە تایبەت لەڕووی جۆریی فێركارییەوە كە بە یەكێك لە ئاڵەنگارییەكانی ئێستادا دادەنرێت”.
بە وتەی فۆنتانی”پشكی فێركاریی لە عیراق نزیكەی 6%ی كۆی گشتی خەرحی گشتی ساڵانە پێدەكدەهێنێت”.
بەڕێوەبەری نوسینگەی یۆنسكۆ لە عیراق دەڵێت”بۆ فێركارییەكی جۆری، ڕێگە بۆ خوێندكاران خۆش دەبێت بچنە بازاڕی كار و تێكەڵبوون لەگەڵ كۆمەڵگە، لەگەڵ بەردەوامبوونی پشتیوانی لە فێركاریی پیشەیی و سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی”.