كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی دەستی پێكرد



كۆبوونەوەی شاندی باڵای مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لە سلێمانی دەستی پێكرد.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتیی لە سلێمانی دەستی پێکرد.

شاندی پارتی پێكهاتوون لە جەعفەر ئیمینکی و مەحمود محەمەد و پشتیوان سادق و ئومێد سەباح و هێمن هەورامی، هاوكات شاندی یەكێتی پێكهاتوون لە قوباد تاڵەبانی و دەرباز كۆسرەت ڕەسوڵ و ئەمین بابەشێخ و میران محەمەد و دارا ڕەشید.

خاڵی ناکۆکیی نێوان پارتی و یەکێتیی بۆ گفتوگۆ لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا بریتین لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پرسی داهات و خەرجییەکان، یەکخستنی هەڵوێستەکان بەرامبەر بە بەغدا و دەرەوە، پرسی حکومەت و گەڕانەوەی تیمی وزاری یەکێتی بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیران.

شەڕی تانکەکان، جیهان لە جەنگی ئەتۆمی نزیک دەکاتەوە
پێت شەڕی تانکەکان، جیهان لە جەنگی ئەتۆمی نزیک دەکاتەوە
كادرێكی پارتی: كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی هۆكارێكە بۆ باشتركردنی دۆخی ژیانی خەڵك
دوات كادرێكی پارتی: كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی هۆكارێكە بۆ باشتركردنی دۆخی ژیانی خەڵك
پەیوەنیدر