كادرێكی پارتی: كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی هۆكارێكە بۆ باشتركردنی دۆخی ژیانی خەڵك



ئەمڕۆ یەكێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵاكۆدەبنەوە و كادرێكی پارتیش ڕایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەی یەكێتی وپارتی دەبێتە هۆكارێك بۆ باشتركردنی دۆخی ژیانی خەڵك و ڕێككەوتنی ئەو دوو هێزەش بە گرنگ دەزانێت لەكاتی ئێستادا، چونكە بڕیارە ٣١ی ئەم مانگە دادگای فیدڕاڵی لەبارەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەڕلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و بڕیار بدات.

سیروان گەردی، كادیری پێشكەوتووی پارتی دیموكراتی كوردستان بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەناوخۆ كێشەی زۆر لەنێوان یەكێتی وپارتی هەیە، بەڵام خاڵی هاوبەشیش زۆرن لە خاك و نیشتیمان و هاووڵاتی بوون، بۆیە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان یەكێتی و پارتی گرنگە، بەتایبەت كە دادگای فیدڕڵی بڕیارێكی تری دژ بەهەرێمی كوردستانی دەركرد.

دەشڵێت: “كۆبوونەوەی یەكێتی وپارتی دەبێتە هۆكارێك بۆ باشتركردنی دۆخی ژیانی خەڵك، چونكە خراپی پەیوەندی نێوان ئەو دوو هێزە كاریگەری ڕاستەوخۆ درووست دەكات لەسەر بازاڕ و دۆخی ژیانی هاووڵاتیان”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “ئومێد دەكەین كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆ بێتە وەرچەرخانێك بۆ باشتركردنی پەیوەندیەكانی نێوانیان، تاوەكو لەعیراقیش بەیەكەوەبین، بەتایبەت بڕیارە ٣١ی ئەم مانگە دادگای فیدڕاڵی لەبارەی درێژكردنەوەی تەمەنی پەڕلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و بڕیار بدات، بۆیە ئەگەر یەكێتی و پارتی پەیوەندیەكانیان باش بێت، بەدڵنیایی بارودخی ئەرێنی دێتەوە پێشەوە”.

كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی دەستی پێكرد
پێشت كۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی دەستی پێكرد
هەڵوێستی چاڤی لەسەر مانەوەی دیمبلی لە بەرشەلۆنە
دواتر هەڵوێستی چاڤی لەسەر مانەوەی دیمبلی لە بەرشەلۆنە
ەیوەندیدار