ژمارەی عومرەكاران 182 هەزار تێدەپەڕێنێت و زۆربەیان بەڕێگەی وشكانی ڕۆیشتوون



دەستەی حەج و عومرە ژمارەی ئەو عومرەكارانە ڕادەگەیەنێت كە بەڕێگەی ئاسمانی و وشكانی ڕۆیشتوون بۆ سعودیە و دەڵێت، ژمارەیان 182 هەزار عومرەكاری تێپەڕاندووە.


بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن دەستەی حەج و عومرەی عیراقەوە بڵاوكرایەوە”ژمارەی عومرەكاران كە سەردانی سعودیەیان كردووە لە سەرەتای دەستپێكردنی وەرزی عومرە، گەیشتۆتە 182 هەزار و 152 عومرەكار كە 85572 كەسیان لەڕێی ئاسمانی و 96580 كەسی ترییان لەڕێی وشكانییەوە بووە.

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە”پرۆسەی گواستنەوەی عومرەكاران لەڕێی فڕۆكەخانەكانەوە بەمشێوەیە بووە “بەغدا 53808 – نەجەف 13156 – هەولێر 10214 – بەسرە 6236 – كەركوك 1368 – سلێمانی 770 )”.

دەستەی حەج و عومرەی عیراق دەڵێت، لەڕێی مەرزی سنوری عەرعەرەوە (96580 ) عومرەكار لە پارێزگا جیاجیاكانەوە بە نەفەرهەڵگر و ئۆتۆمبێلی تایبەتی چونەتە سعودیە.

 

نرخی دۆلار دابەزینی تۆماركرد
پێت نرخی دۆلار دابەزینی تۆماركرد
شەڕی تانکەکان، جیهان لە جەنگی ئەتۆمی نزیک دەکاتەوە
دوات شەڕی تانکەکان، جیهان لە جەنگی ئەتۆمی نزیک دەکاتەوە
پەیوەنیدر